دۆسیەی هێزەکەی پەکەکە لە شنگال دراوەتە دەست فالح فەیاز
وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕاگەیاند: دۆسیەی سەرپەرشتیکردنی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال درایە دەست فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە هاوکات ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "مووچەکەی هێزەکەی پەکەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و زیاد کراوە بۆ 750 هەزار دینار بۆ 500 کەس و ئەوانیش بۆ ئەوەی هێزەکەیان زیاد ببێت، هەڵساون ئەو ڕێژە چەکدارەیان زیاد کردووە بۆ 1000 چەکدار، پارەکەشیان کردووە بە 400 هەزار دینار بۆ هەر چەکدارێک".
باکۆزی دەڵێت: "پەکەکە ئیدارەیەکی بۆ سەرپەرشتیکردنی دابەشکردنی پارەکە دروست کردووە و بەسەر چەکدارەکاندا دابەش دەکرێت".
باسنيوز
