گوتەبێژی گۆڕان: تاوتوێی پەیامەکەی بارزانی دەکەین

 گوتەبێژی گۆڕان: تاوتوێی پەیامەکەی بارزانی دەکەین
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات کە تاوتوێی پەیامەکەی بارزانی دەکەن و لە ئێستادا گفتوگۆ لەناو گۆڕان لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە.



شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند: وەک بزووتنەوەی گۆڕان، تاوتوێی پەیامەکەی بارزانی دەکەین و دواتر وەڵامی پەیامەکە دەدەینەوە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئێمە هەرچییەک لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان بێت، ئەوە دەکەین".

لەبارەی ئەگەری بەیاننامەی سەرکردایەتیی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی، ئەوەی خستەڕوو کە بەرپرسانی یەکێتی لە ئاستی خۆیانەوە لێدوانیان لەمبارەیەوە داوە. گوتیشی: “گۆڕان و یەکێتی دوو هێزی سیاسیی جیاوازین، ئێمە وەک خۆمان هەڵوێستی خۆمان دەبێت”.




باسنیوز
Top