سكاڵایەك لە دژی پەرلەمانتار په‌روین بوڵدان تۆمار دەكرێ
سكاڵانامه له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان تۆمار كرا و تیایدا داوای سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ده‌كرێت.
به‌تۆمه‌تی "ستایشكردنی تاوان و تاوانبار" له وتارێكی ساڵی 2008ی‌دا، سكاڵانامه له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان تۆمار كرا و داوای سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و سكاڵانامه‌ی داواكاری گشتیی كۆماری ئاماده‌ی كردووه، بوڵدان 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2008 له مه‌یدانی كادیكۆی ئیستانبوڵ به‌شداری له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا كردووه كه له‌ژێر ناونیشانی "چاره‌سه‌ر نه له ئه‌رگه‌نه‌كۆندایه، نه له ئاكپارتیدایه، چاره‌سه‌ر له یه‌كێتیی كرێكاران و یه‌كگرتنی گه‌لدایه" له‌لایه‌ن پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراته‌وه ساز درابوو.
له سكاڵانامه‌كه‌دا هاتووه كه بوڵدان له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا ستایشی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی كردووه و به‌مه‌ش تۆمه‌تباره به تۆمه‌تی، "ستایشكردنی تاوان و تاوانبار" و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیفاده‌كه‌ی بانگهێشتنامه نێردراوه بۆ ماڵ و شوێنكاره‌كه‌ی. به‌ڵام بوڵدان ئاماده نه‌بووه ئیفاده بدات تا دواجار سكاڵانامه‌ی له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
بڕیاره چه‌ند رۆژی ئاینده دادگاییكردنی بوڵدان ده‌ست پێبكات و داوای سزای دوو ساڵ زیندانیی بۆ ده‌كرێت.
BAS NEWS-
