هۆكاری رانه‌گه‌یاندنی هه‌ڵوێستی باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و گۆڕان

هۆكاری رانه‌گه‌یاندنی هه‌ڵوێستی باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و گۆڕان
تا ئێستا باڵی زۆرینەی نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی فەرمی پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی نەداوەتەوە و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش دەڵێت ڕەنگە یەک پەیامی ھاوبەشی یەکێتیان ھەبێت و ئەویش بە ئەرێنی دانانی پەیامەکەیە.

باژێروانی سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت نیەتێکی ڕاستگۆیانە لە پشتی پەیامەکەوە نیە و بزوتنەوەی ئیسلامیش لەبەرامبەردا پێی وایە ھەرلایەنێکی بەشداری ناو کابینەی ھەشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەچێت بە پێشوازی پەیامەکەوە ئەوا دووڕویی سیاسیان ھەیە.
K24-
Top