لیژنەکەی پەرلەمان هیچی پێناکرێ؛ رێککەوتن كاری وان نییه‌

 	 لیژنەکەی پەرلەمان هیچی پێناکرێ؛ رێککەوتن كاری وان نییه‌
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ئەو لیژنەی لە پەرلەمانی عێراقدا پێوەست بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست کراوە، ناتوانێ ھیچ پڕۆژەیەک پێشکەش بکات و گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکات، چونکە کاری پەرلەمان تەنیا یاسادانان و چاودێرییە، ئه‌وه‌ حکوومەتی ناوەند و ھەرێمن توانای رێککەوتنی نوێیان ھەیە.



ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراقدا (تاریق گەردی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەو لیژنەیەی لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانه‌وه‌ لە پەرلەمانی عێراق دروست کراوە، ناتوانێ هیچ پڕۆژەیەک پێشکەش بکات و هیچ پڕۆژەیەکیشی نییە، چونکە لیژنەکە دەستەڵاتی ئەو جۆرە کارانەی نییە و ناتوانێ گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکات.



گوتیشی، پەرلەمان دەزگایەکی یاسادانان و چاودێرییە، بۆیە تەنیا حکوومەتی هەرێم و ناوەند دەتوانن پێوەست بە مووچە یان هەر بوارێکی دیکە رێککەوتنی نوێ بکەن نەک ئەو لیژنەیه‌ی کە دروست کراوە.
payamner-
Top