دادگای تاوانەکانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ساڵیح موسلیم و سەرکردەکانی پ.ک.ک دەرکرد

دادگای تاوانەکانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ساڵیح موسلیم و سەرکردەکانی پ.ک.ک دەرکرد



بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٨ ئەندامی پەکەکە دەرکرا کە ھەریەک لەسەرکردەکانی لە ئەورووپا زوبێر ئایدار و رەمزی کارتاڵ، سەرۆکی پەیەدە، ساڵح موسلیم و سەرکردەکانی پەکەکە جەمیل بایک، موراد قەرەیڵان و لەنێودایە.



لەسەر داواکاریی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئانکارا و لەلایەن دادگای ٦ەمی شارەکەوە، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەھێرشەکەی ١٧ی شوباتی ٢٠١٦ کە لەکاتی تێپەرینی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لەشەقامی مەڕاسیمی ئانکارا رووی دا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٨ ئەندامی پەکەکە دەرکرا کە ھەریەک لەسەرکردەکانی لە ئەورووپا زوبێر ئایدار و رەمزی کارتاڵ، هاوسەرۆکی پەیەدە، ساڵح موسلیم و سەرکردەکانی پەکەکە جەمیل بایک، موراد قەرەیڵان و فەھمان حوسەین-یان لەنێودایە.



لەئەنجامی ھێرشە خۆکوژییەکەی ١٧ی شوباتی ٢٠١٦ کە لەکاتی تێپەرینی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لەشەقامی مەڕاسیمی ئانکارا رووی دا، ٢٩ کەس کوژرابوون. لەمیانی لێکۆڵینەوەکانیشدا سەبارەت بە رووداوەکە ١٥ کەس دەستبەسەرکرابوون.





ئەو ناوانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە ئەمانەن:



زوبێر ئایدار، وەلی تاشکران، سولەیمان شاھین، سوڵتان کۆجابەی، سەردار چەلیک، سەلمان کورتوڵان، ساڵح موسلیم، سەبری ئۆک، رەزا ئاڵتون، رەمزی کارتاڵ، عوسمان گولەن، نورییە کەسبیر، نوران ئەر، موزەفەر ئایاتا، موستەفا کاراسو، موراد قەرەیڵان، مورات ئوچەر، موعەزەز ڤوران، مەنافی بەیازیت، مەھمەت تاھیر کڵچ، مەھمەت تۆرەن، مەھمەت دۆغان، مەحمود دۆرا، لایقە گولتەکین، ئیسماعیل ئۆزدەن، ئیسحاق ئۆزچاکتو، ھولیا ئۆران، ھولیا ئەرۆغڵو، ھەژار چەلیک، حەسەن ماماک، حامیەت یاڵچنکایا، حەمید ئایدۆغان، گولوزار توراڵ، گولوشان ئەکسەن، گولەسەر تۆرون، گۆنول چەلیک، فیلیز دومان، فەتحی شارلاتان، فەھمان حوسێن، ئەنگین کارائارسڵان، ئەلیف یڵدرم، ئەکرەم گونەی، ئەدیب یەتوت، دوران کاڵکان، جەمیل بایک، بیرگول ئایاز، ئایفەر کۆردو و عەلی حەیدەر کایتان.
payamner-
Top