نێچیرڤان بارزانی سبەی سەردانی تورکیا دەکات
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەی دەگاته "ئانکارا"ی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ گەوره بەرپرسانی تورکیا کۆدەبێتەوه.
بەپێی هەواڵه ناوخۆییەکانی نزیک له حکومەتی تورکیا، بڕیاره لەم سەردانەی لەگەڵ "رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوه و دوای ئەویش چاوی به "بنعەلی یەڵدرم" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاته دەکەوێت.
بەپێی ئەم سەرچاوانه، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاره چەندین کۆبوونەوه ئەنجام بدات و پەیوەندیی نێوانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، هەروەها شەڕی داعش، بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکان دەبێت.
payamner-
