گەنجێک ژنی مامی خۆی دەکوژێت

گەنجێک ژنی مامی خۆی دەکوژێت



رائید "عەلی جەمال" گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە ناحیەی گوڵاڵە گەنجێک ژنی مامی خۆی بەناوی "بوشرا عبد جبان" لەدایکبووی ١٩٧١ دەکوژێت، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو کوشتنەکە بەئەنقەست نەبووە ئەو گەنجە فیشەک لەدەستی دەرچووە و لە ئەنجامدا فیشەکیک بەر ملی ژنی مامی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە ھەرچەند کەسوکاری ناوبراو سکاڵایان نەبووە.



علی جەمال گوتی: لەئیستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٥ تۆمەتبارەکە بەند کراوە و لەئێستاشدا بنکەی پۆلیسی گوڵاڵە سەربە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە دەست پێکردووە.
payamner-
Top