سەردار قادر: پێدانی پۆستی پارێزگار خێرو سەدەقە نییە

سەردار قادر: پێدانی پۆستی پارێزگار خێرو سەدەقە نییە
دوای ماوەیەك بۆشایی یاسایی لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سەردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی دەستبەكاربوو، لەبارەی وەرگرتنی پۆستەكەش دەڵێ، پێدانی پۆستی پارێزگار خێرو سەدەقە نییە، بە ئیستحقاقی ھەڵبژاردن و رێككەوتنی گۆڕان و یەكێتی بووە.
، سەردار قادر رایگەیاند: "لە 25 ئابی ئەمساڵ كە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی كرا، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا، دووساڵ پۆستەكە درا بە گۆڕان، دواتر گۆڕان منی كاندید وەك جێگری پارێزگار بە وەكالەت، پاشان كێشەیەكی یاسایی تێكەوت لە نێوان ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ، دواتر فەرمانێك دەرچوو بەپێی یاسایی ژمارە 3 ئەنجوومەنی پارێزگا بەندی بیستەم، لەكاتی ئامادەنەبونی پارێزگاردا یەكێك لە جێگرەكان جێ دەگرێتەوە، دوای لێك تێگەیشتنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكوومەت و ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری ناوخۆ فەرمانەكە دەركراوە و ئەمڕۆ من وەك جێگری پارێزگار دەستبەكاربووم بەكۆی دەسەڵاتەكان لەبری پارێزگار دەستبەكاربووم".
k24-
Top