كۆسرهت رهسوڵ: داوا لە هەموو تێكۆشەرەكانی "ی.ن.ك" دەكەم پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەكەی بارزانی بكەن
كۆسرهت رهسوڵ عهلی جێگری یهكهمی سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان له پهیامێكدا رایدهگهیهنێت" داوا لە هەموو تێكۆشەرەكانی "ی.ن.ك" دەكەم كە بەهەموو توانا پشتیوانی لە چارەسەری سیاسی و ئابووری لە دەستپێشخەرییەكەی بارزانی بكەن و ببنە هێزێكی هوشیار و دڵسۆز بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان.
كوسرهت رهسووڵ لهو ههروهها رایگهیاندووه" بەناوی خۆم و هەڤاڵەكانمانەوە پشتیوانی لەو هەنگاوە دەكەم و بە هەموو توانا هەوڵ دەدەین بە ئەنجامەكانی خۆی بگات.
دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ
لەم هەلومەرجە سەختەدا كە هەرێمی كوردستان دووچاری بارێكی دژواری سیاسی و ئابووری هاتووە، رووبەڕووی مەترسی سەخت و ئەگەری جیاجیا بۆتەوە. لەم هەلومەرجەدا كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان گرفتی ژیان و گوزەرانیان رۆژ بەرۆژ ناخۆشتر ئەبێت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و حزبەكانیشی نەیانتوانیوە لەسەر پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان و بەرژوەندییە باڵاكانی هاوكاری یەكتر بكەن.
دەستپێشخەری سەرۆك بارزانی لەرووی ئەو هەلومەرجەدا و لەرووی ئەركە گەورەكانی كورد و كوردستاندا بایەخێكی گەورەی هەیە، و دەروازەیەكی گونجاو بۆ چارەسەری كێشە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئەكاتەوە، كە ئەگەر هوشیارانەو دڵسۆزانە جێبەجێ بكرێ ئەتوانێ هەنگاوی باش بۆ چارەسەركردنی باری ئابووری و ژیانی خەڵك بنێت. بۆیە:
1- بەناوی خۆم و هەڤاڵەكانمانەوە پشتیوانی لەو هەنگاوە دەكەم و بە هەموو توانا هەوڵ دەدەین بە ئەنجامەكانی خۆی بگات.
2- داوا لە هەموو تێكۆشەرەكانی "ی.ن.ك" دەكەم كە بەهەموو توانا پشتیوانی لە چارەسەری سیاسی و ئابووری لە دەستپێشخەرییەكەی بارزانی بكەن و ببنە هێزێكی هوشیار و دڵسۆز بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان.
3- هیوادارم هەموو حزب و لایەنەكان بەگیانی لەخۆبووردن و هەست كردن بە لێپرسراوێتی مێژووییەوە هاوكاری بكەن بۆ ئەوەی ئەو دەستپێشخەرییە بكرێ بە هەنگاوی بەكار بۆ دەربازبوونی گەلەكەمان و هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە ترسناكەی، كە هەموو لایەنێكی ژیانی خەڵكی كوردستانی گرتۆتەوە.
كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
k24-
