پارتی: دوای پەیامەکەی بارزانی دەبێت میکانزیمی کێشەکان بدۆزرێنەوە

 پارتی: دوای پەیامەکەی بارزانی دەبێت میکانزیمی کێشەکان بدۆزرێنەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، باس لە پەیامەکەی بارزانی دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو کە دەبێت لەدوای پەیامەکە، حزبەکان ڕێگایەک بۆ گفتوگۆ بدۆزنەوە.

د.محەمەد حاجی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: "پەیامی بارزانی نەخشە ڕێگایەکە بۆ چارەسەری کێشەکان، لەناویدا پەنجەی خستوەتە سەر ھەموو ئەو کێشانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، کە باس و خواستی گۆڕەپانی سیاسین، بۆیە پێویستە میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی خاڵی پەیامەکان بدۆزرێتەوە، بارزانیش، ئامادەیی دەربڕیووە بۆ چارەسەری کێشەکان".

ئەو سەرکردەیەی پارتی، ئەوەشی ڕوون کردوەتەوە: "ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە لەسەر ھێز و لایەنە سیاسییەکان پێکەوە دابنیشن و گفتوگۆ بکەن و ئالیتاتی پێویست بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە".

گوتیشی: "زۆر بەی ھێز و لایەنەکانی کوردستان، پەیامەکەیان بە ئیجابی لە قەڵەمداوە، پێیان وایە دەرچەیەکە بۆ دەربازبوونی کوردستان لەو کێشانەی بەرۆکی گرتووە، چاوەڕوان دەکەین بە فەرمی ھەڵوێستی لایەنەکان وەربگرین، میکیانیزمی پارتیش دانیشتنە لەگەڵ ھێز و لایەنەکانی دیکە، چونکە ئەو پرسە بە تەنیا بە پارتی یەکلا ناکرێتەوە، ئەوەی ماوە دەبێت میکانزیمی ھاوبەش بدۆزرێتەوە".

د.محەمەد حاجی، ئەوەشی خستەڕوو: "لە ماوەی ساڵێک و نیوێک، باشترین دەرفەت بۆ ئێستای کوردستان، ئەوەیە لایەنەکان کۆببونەوە و کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆیە ھەر لایەنێک نەیەت بەدەم پەیامەکەوە، بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخەی دەکەوێتە ئەستۆ".











باسنیوز
Top