هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: ناکرێ بە پرتە و بۆڵەی ڕاگەیاندن وەڵامی پەیامەکەی بارزانی بدرێتەوە
مەجید ساڵح، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاماژەی بەوە داوە: "پەیامەکەی بارزانی شتی نوێ و کۆنی تێدا بوو، بۆ نموونە، شتە نوێیەکە، یەکەمیان ئەوەیە کە بارزانی دەست بەرداری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەبێت و داوا دەکات لە پەرلەمانەوە تا هەڵبژاردنی ئایندە سەرۆکێک دیاری بکەن. دووەم: لەبەرامبەر ئەوەدا، گۆڕان سەرۆکی پەرلەمانێکی نوێ دانێت، سێیەم: بەگڕ خستنەوەی حکوومەت و دەربازکردنی لەم ئیفلیجییەی ئێستای”.
بە بڕوای ئەو هەڵسووڕاوەی گۆڕان: “ئەوانە شتی نوێن و لایەنەکان و بزووتنەوەی گۆڕان دەبێ قسەی جددی تێدا بکەن، نەک پرتەوبۆڵەی میدیایی کە وامان لێ دەکات لە بازنەیەکی بۆشدا بسووڕێینەوە و قەیرانەکان کەڵەکە بن و دەرفەتەکان لەبار بچن".
باسنيوز
