بۆ پێنجه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌كتر هۆتێلێكی هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین هۆتێلی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست هێنا
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كارمه‌ندانی هۆتێل ئه‌ربیل رۆتانا به‌رده‌وامن له پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له ماوه‌ی 4 ساڵی یه‌كله‌دوای یه‌ك و ئه‌زموونێكی باشیان له‌و ماوه‌یه‌دا دروست كردووه
غه‌سان ده‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆتێل ئه‌ربیل رۆتانا رای گه‌یاند، ئێمه جگه له هه‌وڵی به‌رده‌وامی كارمه‌نده‌كانمان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ میوانه‌كان، شوێنی حه‌وانه‌وه و كه‌ره‌سته‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان كوالیتییان به‌رزه و هه‌موو كات له ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ن.
شایه‌نی باسه هۆتێل رۆتانا له 201 ژووری جۆراوجۆر پێك دێت.بازرگان و گه‌شتیاره جیاجیاكان رووی تێده‌كه‌ن. باشترین خواردنگه و شوێنی خواردنه‌وه و یانه‌ی ته‌ندروستی و شوێنی سپا له خۆ ده‌گرێت جگه له هۆڵی كۆبوونه‌وه و كۆنفرانس و ئاهه‌نگی گه‌وره وا ده‌كه‌ن گه‌شتیاران كاتێكی خۆش له‌ناو هۆتێله‌كه به‌سه‌ر ببه‌ن.
خليل بله يى
