شاخەوان عەبدوڵا: بەغدا بە ئاشکرا دزی لە پارەی پێشمەرگە دەکات و بەدواداچونیشمان کردووە کە بە نهێنی بەغدا پارە بۆ پەکەکە دەنێرێت
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “بڕیاربوو، حکوومەتی عێراق بڕە پارەیەک بە شێوەی بەردەوام بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بنێرێت، بەڵام کە ناینرێت، ئەمە دزیکردنە لە پارەی پێشمەرگە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "پێمان وایە ئەگەر تێکڕای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ 2017 بنێرێت، ئەگەر هی پێشمەرگەی لەگەڵدا نەبێت، ئەوە لە نەوتەکەی کەرکووک کەم دەکات، چونکە ئێمە 850 ملیار خەرجیمان هەیە، بەڵام ئەگەر بەغدا لە %17ی پشکی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت، دەکاتە 500 ملیار دینار، کەواتە 200 ملیار دینار زیان دەکەین، لەو نەوتەی دەستمان دەکەوێت”. گوتیشی: "ئاگادارین بەغدا پارەی حەشدی شەعبی دەدات، لەو چوار چێوەیەشدا بەشێوەی نهێنی پارە بۆ پەکەکە لە شنگال دەنێرێت".
باسنیوز
