لەتیف شێخ عومەر: لەبارەی پەیامەکەی بارزانی لەگەڵ گۆڕان لە گفتوگۆداین

لەتیف شێخ عومەر: لەبارەی پەیامەکەی بارزانی لەگەڵ گۆڕان لە گفتوگۆداین
یەکێتی و گۆڕان هێشتا وەڵامی پەیامەکەی بارزانییان نەداوەتەوە و بەپێی زانیارییەکان، هەردوولا سەرقاڵی گفتوگۆکردنن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پەیامە .



دوای پەیامەکەی بارزانی، هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بە فەرمی وەڵامیان نەداوەتەوە، سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەکێتی راگەیاند: هۆکاری دواکەوتنی وەڵامەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بیروبۆچوونی جیاواز هەیە لەناو هەردوولا کە بەشێوەی کۆمیتەی هاوبەش وەڵامی پەیامەکە بدرێتەوە یان بەشێوەی جیاواز واتە گۆڕان و یەکێتی بە دوو پەیامی جیاواز گوتی: "زۆرێک لە یەکێتی لەگەڵ ئەوەن کە یەکێتی بە تەنیا وەڵامی هەبێت".



لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاند: لەو بارەوە گفتووگۆ دەکرێت بێ گومان یەکێتیش وەڵامی دەبێت، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش لە گفتوگۆداین، بەڵام لەسەر ئەو پرسە هیچ بڕیارێکی نوێ نییە”.





باسنيوز
Top