لەتیف شێخ عومەر: لەبارەی پەیامەکەی بارزانی لەگەڵ گۆڕان لە گفتوگۆداین
دوای پەیامەکەی بارزانی، هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بە فەرمی وەڵامیان نەداوەتەوە، سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەکێتی راگەیاند: هۆکاری دواکەوتنی وەڵامەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بیروبۆچوونی جیاواز هەیە لەناو هەردوولا کە بەشێوەی کۆمیتەی هاوبەش وەڵامی پەیامەکە بدرێتەوە یان بەشێوەی جیاواز واتە گۆڕان و یەکێتی بە دوو پەیامی جیاواز گوتی: "زۆرێک لە یەکێتی لەگەڵ ئەوەن کە یەکێتی بە تەنیا وەڵامی هەبێت".
لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاند: لەو بارەوە گفتووگۆ دەکرێت بێ گومان یەکێتیش وەڵامی دەبێت، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش لە گفتوگۆداین، بەڵام لەسەر ئەو پرسە هیچ بڕیارێکی نوێ نییە”.
باسنيوز
