بەغدا پابەندی بەو بەڵێنەی نابێت کە بە سلێمانی دابوو

 بەغدا پابەندی بەو بەڵێنەی نابێت کە بە سلێمانی دابوو
بڕیاروابوو حکوومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ شاری سلێمانی بنێرێت، بەڵام ئەو بڕەی ناردوویەتی، بەشی پێداویستیی شارەکە ناکات.



لەدوای سەردانی شاندی پارێزگای سلێمانی بۆ بەغدا، بڕیار وابوو بۆ کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ، حکوومەتی عێراق زیاتر لە 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سلێمانی بنێرێت، بەڵام بە گوتەی د. غالیب محەمەد، سەرۆکی لێژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گوت: “تائێستا بەغدا 20 ملیۆن لیتری ناردووە کە ناکاتە یەک لەسەر چواری ئەوەی شارەکە داوای دەکات”.

هاوکات زیاد کاکەرەزا، سەرۆکی لیستی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند: “هیچ زانیارییەک لەسەر ناردنی ئەو نەوتە نییە”. ئەوەشی ئاشکرا کرد: "بڕیار وابوو لە بەغداوە بە شێوەی پچڕ پچڕ نەوت بنێردرێت، ئەویش دیار نییە".
Top