ئەمریکا پشتگیری لە رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکات

ئەمریکا پشتگیری لە رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکات
جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا دوای رزگارکردنی شاری مووسڵ رایگەیاند، پشتگیری لە رێککەوتنەکە دەکەین کە ھەولێر و بەغدا بە ژیری ھەنگاو دەنێن بۆ رزگارکردنی شاری مووسڵ و بەڕێوەبردنی مووسڵ لە دوای نەمانی داعش و لە نزیکەوەش ئاگاداری پلانی رێککەوتنەکەین.

ئەمە لە كاتێكدایە 17 مانگی رابردوو ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵیان دەستپێكرد و رووبەرێكی زۆری سنووری مووسڵیان لە دەست داعش رزگاركردووە، پێش ئۆپەراسیۆنەكەش سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ و دوای ئازادكردنەوەی شارەكە رێككەوتوون.




K24
Top