به‌وێنه..له خورماتوو گه‌نجێكى كوردى 16 ساڵ كوژرا
ئه‌مشه‌و گه‌نجێكى كوردى ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له‌ناو گه‌ڕه‌كێكى شارۆچكه‌ى خورماتوو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ده‌مانچه كوژرا.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ڕاى گه‌یاند :" له‌كاتژمێر 8:00ى ئه‌مشه‌و دووشه‌مه 21ى تشرینی دووه‌مى 2016، گه‌نجێكى كورد به‌ناوى (هـ. م. ق) ته‌مه‌ن 16 ساڵ ، له شارۆچكه‌ى خورماتوو، كوژرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه گه‌نجه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ده‌مانچه كوژراوه، به‌ڵام بكوژه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
تاوانه‌كه له گه‌ڕه‌كى كۆمارى له شارۆچكه‌ى خورماتوو له نزیك یانه‌ى وه‌رزشى هاوكارى، ئه‌نجام دراوه.
bas news-
