یەكێتی دیراسەی پەیامەكەی بارزانی دەكات
یەكێتی دیراسەی پەیامەكەی سهرۆكى ههرێمى كوردستان دەكات و ئهندامێكى مهكتهبى سیاسی ئهو حزبه، ڕای دهگهیهنێت، دوای گەڵاڵەكردنی بۆچونی هاوبەش، مەكتەبی سیاسی وەڵام دەداتەوە.
لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی لەسەر پەیامەكەی دوێنێی مەسعود بارزانی، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە PUKmediaی راگەیاند:" وەك یەكێتی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانمان پێ گرنگە تا بۆ قۆناغی دوای داعش تەگبیرێك بكەین.
گوتیشی :" لەسەر پێشنیازەكانی بارزانی، پێویستە دیراسەی بكەین و كۆبوونەوەیەكی لەسەر بكەین و بۆچونێكی گشتگیری یەكێتی رابگەیەنین، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ مەكتەبی سیاسی راوبۆچون دەگۆڕینەوە تا بۆچونێكی هاوبەش گەڵاڵە بكەین و بەمنزیكانەش وەڵام دەدەینەوە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشی گەیاند :" كاك مەسعود لە پەیامەكەیدا باسی سێ سەرۆكایەتییەكەی كردوە، ئەوەش بابەتێكی هەستیارەو پێویستی بەدیراسەكردنە تا دواتر هەڵوێستی خۆمان رابگەیەنین".
ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
لەو پەیامەدا، بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە وەک هەر هاووڵاتییەکی کوردستان، حەز دەکات قەیران و کێشەکان نەمێنن و کۆتاییان پێ بێت، بەڵام هۆکاری گرفت و کێشەکان زۆرن. بۆیە چەند ڕێگەچارەیەکی خستووەتە ڕوو کە ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
دهتوانیت لهم لینكهدا پهیامهكه بخوێنیتهوه
بارزانی: پێویستە بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان حزبەكان بكەونە گفتوگۆ
bas news-
