مەحمود سەنگاوی: دەبێ هەموو لایەنەكان وەڵامی بارزانی بدەنەوە

مەحمود سەنگاوی: دەبێ هەموو لایەنەكان وەڵامی بارزانی بدەنەوە



ئەمڕۆ دووشەممە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەكان بچنە سەر مێزی گفتوگۆ و كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكەن و وەڵامی بارزانی بدەنەوە.


لەبارەی پەیامەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوە و چارەسەركردنی كێشەكان؛ مەحمود سەنگاوی رایگەیاند "ئومێد دەكەم بە وردی بیر لە رەوشی میللەتەكەمان بكرێتەوە و داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم بەربەست دروست نەكەن و بچنە سەر مێزی گفتوگۆوە".


ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی داوای كرد هیچ لایەنێك سەختگیری نەكات لە یەكبوون و پێكهاتن؛ چونكە پێك نەهاتن زەرەرێكی گەورە بە میللەت دەگەیەنێ.


مەحمود سەنگاوی گوتیشی "ئێستە پێویستیمان بەیەك دڵ و یەك بڕیار هەیە؛ بۆ ئەوەی بەسەر دوژمنانی گەلەكەمان سەركەوین".
bas news-
Top