مەهەپە له مێرسین سووكایه‌تی بەمنداڵانی كورد ده‌كات
له رۆژی جیهانی مافی منداڵاندا، لقی ئافره‌تانی مێرسین رێوڕه‌سمێكی بچووكی بۆ چه‌ند منداڵێك رێكخست، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له رێوره‌سمه‌كه‌دا منداڵان به كوردی گۆرانی‌یان چڕی، له‌لایه‌ن مه‌هه‌په‌وه خرانه ده‌ره‌وه و هۆڵه‌كه‌یان پێ چۆڵ كرا.
له مێرسین لقی ئافره‌تان رێوڕه‌سمێكی بۆ منداڵان ئاماده كردبوو، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مافی منداڵانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هۆڵه‌ی ئاماده كرابوو بۆ رێوڕه‌سمه‌كه تایبه‌ت بووه به مه‌هه‌په، بۆیه كاتێك منداڵان گۆرانیان به كوردی چڕیوه له‌و رۆژه گرنگه‌دا بۆ منداڵان، مه‌هه‌په زیهنییه‌تی ره‌شی خۆیان پێ نه‌گیراوه و منداڵانیان له هۆڵه‌كه ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سایتی T24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، منداڵان له هۆڵه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و گۆرانیان گوتووه، هه‌روه‌ها چه‌ند منداڵێكیش له‌سه‌ر شانۆ میوزیكیان ژه‌نیوه و شاییان كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانییه‌كیان به توركی چڕیوه، به كوردیش گۆرانییه‌كیان چڕیوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌هه‌په‌وه كه خۆیان به خاوه‌نی هۆڵه‌كه زانیوه ده‌نگی گۆرانییه‌كه‌یان بڕیوه و دا‌واشیان كردووه منداڵان هۆڵه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
لقی ئافره‌تانی مێرسین به فه‌رمانبه‌رانی هۆڵه‌كه‌یان گوتووه به فه‌رمانی كێ ده‌نگی گۆرانییه‌كه‌تان بڕی و داوای به‌تاڵكردنی هۆڵه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان گوتوویانه هیچ لایه‌نێك به ئێمه‌ی نه‌گوتووه ته‌نیا له توركیا زمانی كوردی قه‌ده‌خه‌یه و ده‌بێت ته‌نیا به توركی گۆرانی بگوترێ.
bas news-
