به‌وێنه.. پاسدارانى ئێران ده‌یان ئه‌سپ و ماینى كۆڵه‌به‌ره كورده‌كان ده‌كوژن
به‌پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌ك له كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له كۆڵبه‌ره‌كان به‌خۆیان و باره‌كانیانه‌وه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانى سوپای پاسداران، دواى هه‌ڵاتنیان، ده‌ست به‌سه‌ر باره‌كانیاندا گیرا و ئه‌سپ و ماینه‌كانیشان كوژران.
سه‌رچاوه‌كه، كه له‌به‌ر هۆكارى ئه‌منى داواى كرد ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه، به ئاژانسى هه‌واڵى (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ له مه‌رزى (بل حه‌سه‌ن) له نێوان شارى بانه له كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات و شارى سه‌رده‌شت له كوردستانى باشوور، ژماره‌یه‌كی زۆر كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ى هێزه‌كانى پاسدارى ئێرانییه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی :" كۆڵبه‌ره‌كان توانییان ژیانى خۆیان ڕزگار بكه‌ن و له بۆسه‌كه هه‌ڵبێن، به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر باره‌كانیاندا گیرا و ئه‌و ڕه‌شه وڵاخانه‌ش كه بارى پێ ده‌گوێزنه‌وه كه به‌ده‌یان ئه‌سپ و ماین ده‌بوون، له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران".
كۆڵبه‌ره‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 بۆ 60 ساڵه و ساڵانه به ده‌یان كه‌سیان به گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر سنوور ده‌كوژرێن. زۆرترین ژماره‌ی كۆڵبه‌ره‌كانی كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات له سنووره‌كانی سه‌رده‌شت، پیرانشار، سه‌لاسی باوه‌جانی، نه‌وسوود، قه‌سری شیرین، شنۆ، بانه و مه‌ریوان ده‌كوژرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه ڕایه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه، له ساڵی ٢٠١٥دا، لانی‌كه‌م ٤٤ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژراون و ٢١ كه‌سیش بریندار بوون.
bas news-
