شێخ جەعفەر: هیچ لایه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق ناتوانن بێ یه‌كتر هێرش بۆ حه‌ویجه‌ بكه‌ن

شێخ جەعفەر: هیچ لایه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق ناتوانن بێ یه‌كتر هێرش بۆ حه‌ویجه‌ بكه‌ن

فەرماندەى هێزەکانى حه‌فتاى پێشمەرگە، ده‌ڵێت، ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعش لەدەوروبەرى حەویجە کۆبوونەتەوە، پیلانىان هه‌یه‌ زیان به‌ هێزەکانى پێشمەرگە بگه‌یه‌نن.

جەعفەر شێخ مستەفا، رایگه‌یاند، داعش تواناى هێرشى لەدەوروبەرى کەرکوک ماوە، بەڵام تواناى پاراستن و مانەوەى لەهەر ناوچەیەک نەماوە کە بیەوێت کۆنترۆڵى بکات.

فەرماندەى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە، وتیشی، ئەو چەکدارانەى داعش کە لەدەورەبەرى حەویجە کۆبونەتەوە ، ئەو چەکدارانەن کە پێشتر لە ناوچەکانى ئەنبار و شەرگات و تکریت بوون.

دەربارەى پلانى پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان بۆ دەستپێکردنى هێرشى حەویجە، جەعفەر مستەفا وتى"پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان پلانیان بۆ کۆنترۆڵکردنى حەویجە داڕشتووە و هیچ لایەکیان، ناتوانن بێ‌ ئەویتریان هێرش بکات."
xandan-
Top