ھاوکاری ھەزار خێزانی گەڕاوە بۆ شارەدێی گوێڕ دەکرێت

ھاوکاری ھەزار خێزانی گەڕاوە بۆ شارەدێی گوێڕ دەکرێت



دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشدا بۆ ئەو خێزانانەی کە پاش ئاوارەبوونیان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی پێشوویان، وشکەخۆراکیان بەسەر ١٠٠٠ خێزانی شارەدێی گوێڕ و ناوچەکانی دەوروبەری دابەش دەکەن.



ئەمڕۆ پاش ئاوارەبوونیان و گەڕاونەتەوە شوێنی پێشوویان لە شارەدێی گوێر و ناوچەکانی دەوربەری, لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی سنوری پارێزگای موسڵ و دەوروبەری، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشدا خۆراکی وشکیان بەسەر ١٠٠٠ خێزانی ئاوارە لە شارەدێی گوێڕ، دابەش دەکەن.



لەگەڵ ئاوارەبوونی خەڵکی شارەدێی گوێڕ و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ سنورەکانی ھەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەیەکی خێرا بەھانایانەوە چون و پێداویستی و پەناگەو خۆراکیان بەسەردا دابەشکردن، لەئێستاشدا کە دەگەڕێنەوە بۆ شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھەمانشێوە ھەوڵدەدات پێداویستیە خۆراکیەکانیان بۆ دابین بکات.
payamner-
Top