کەلار؛ وێستگەیەکی تاکسی ھاوشێوەی وێستگەیەکی تاکسی ئاکاسیای درمای تورکی بۆ شۆفێران کرایە وە
کاسبکارێک لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان وێستگەیەک بۆ کۆکردنەوەی شۆفێرا دادەنێ و شۆفێرانی ناوچەکەش وێستگەکە دەکەنه وێستگەی یەکترناسینیان.
"سەمیر کەریم" خاوەنی وێستگەی تاکسی لە کەلار بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: ئەو ناوەم لە خۆشەویستیم بۆ شۆفێرانی تاکسی دانا، ھاوکات خۆشخاڵم کە شۆفێرەکانی ناوچەکە لێم کۆدەبنەوە و چای و قاوە و شیر یان نۆکاو و پاقلەیان پێدەدەم.
سەمیر کەریم گوتی: "شۆفێرەکان گاڵتە و سوحبەت دەکەن و پێم دەڵێن باوکە نوری."
شۆفێرانیش خۆشخاڵن بەو وێستگەیه و بە خەیاڵی ویستگەی تاکسی ئاکاسیای درما تورکیەکە دەچنە ئەو وێستگەیە کە بەم دوایە لە ژمارەیەک کەناڵی بینراوی ئاسمانی پەخشکرا، کاتەکانیان بەسەردەبەن.
دانا وەک شۆفێرێکی تاکسی گوتی: "رۆژانە ھەر سەعاتێک ١٥ بۆ ٢٠ شۆفێر لێی کۆدەبینەوە و سوحبەت دەکەین. کاتێکیش ئێمەدەرۆین کۆمەڵێ شۆفێرێکی تر دێت."
شۆفێرێکی دیکه گوتی:"شوێنەکە گونجاوە بۆ ئێمە و ھاوکارمانە."
وتیشی: "وێستگەکە بۆتە جێگایەک بۆ یەکتر ناسینی شۆفێران."
باس لەوەشکرد: "ناوی یەکتریان گۆڕیوە بە عەلی و کەمال و عوسمان و سینان."
payamner-
