تاوەکو ئێستا پارێزگای سلێمانی بێ پارێزگارە

تاوەکو ئێستا پارێزگای سلێمانی بێ پارێزگارە

سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا پارێزگاری نوێی سلێمانی دەست بەکار نەبووە و بۆ چارەسەرکردنی ئەوکێشەیەش دوو رێگاچارە ھەیە.

سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زیاد کاکە رەزا بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: " تاوەکو ئێستا سەردار قادر جێگری پارێزگای سلێمانی ئامادە نییە وەکو پارێزگار دەستبەکار بێت، چونکە ئەو دەستەڵاتانەی پێی دراوە پێی رازی نییە وبەکەمی دەزانێت ودەنگۆی ئەوە ھەیە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوای لەبزوتنەوەی گۆران کردووە ئەوپرسە یەکلایی بکاتە.

وتیشی: کێشەی پارێزگاری سلێمانی زیانی زۆری ھەیە وئیشوکارەکان پەکدەخات، بۆیە پێویستە ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

زیاد کاکە رەزا ڕوونیشی کردەوە: من خۆم چەندجار داوام کردووە، ئەنجومەنی پارێزگا ھەڵوێستی ھەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ ھەڵوێستێکی نەبووە وبێ ھەڵوێستە .

باسی لەوەشکرد: دوورێگا ھەیە بۆ چارەسەکردنی ئەوکێشەیە، یەکەم ئاسۆ فرەیدوون چوار ساڵی خۆی تەواو بکات، یاخود ئێمە دەنگمان بەکاندیدی گۆران داوە نوسراوی بۆ بکرێت ورێکارە یاساییەکانی تەواو بکات ومەرسومی سەرۆکایەتی بۆ دەربکرێت وکۆتایی بەوکێشە بھێندرێت، چونکە بۆتە جێگەی دڵەراوکێی خەڵکی وئەوان لەبانگەشەکانیان باسیان لەوە دەکرد کار بۆ خوشگوزەرانی دەکەن کە ئێستا لەسەر پارێزگار رێک ناکەون.
payamner-
Top