بەرپرسێکی پارتیی لە ههڵهبجه: ھەر کاتێک خۆپیشاندان بەلارێدا برابێت پارتیی کراوەتە ئامانج
بەرپرسێکی پارتیی لە ههڵهبجه دەڵێت، پارتیی بەھیچ شێوەیەک خۆپیشاندان بەلارێدا نابەت وھەرکاتێکیش بەلارێدا برابێت پارتیی بووهتە ئامانج.
کارگێری رێکخستنی لقی١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەههڵهبجه بەختیار سدیق بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە وەکو پارتیی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە پاڵپشتیمان لەداواکاری رەوای خەڵکی کوردستان کردووە وپارتیی وخەڵکی پارتیش بەشێکن لەو خەڵکەی داواکاری ھەیە وپارتیی زۆرینەی خەڵکیشی لەگەڵ دایە وههرگیز ئێمە لەدواوە نەبووین، بۆ پشتگیریکردن لەداواکاری خەڵک لەپێشەنگ بووین.
بەختیار سدیق گوتیشی: ئێمە بەھیچ شێوەیەک خەڵکمان بەلارێدا نەبردووە وھەرکاتێک خۆپیشاندان بەلارێدا برابێت پارتیی کراوەتە ئامانج وپارتیەکان شەھید بوونە و بارەگاکانیان سوتێندراوە، بۆیە دروشمی ئێمە ئاژاوەگێری نییە.
سدیق ڕوونیشی کردەوە: لەسنوری سلێمانی وههڵهبجه وەکو پلە دوو مامەڵە لەگەڵ ئێمە دەکرێت وزوڵمیشمان لێ دەکرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش حکومەت بەھی خۆمان دەزانین.
وتیشی: پارتیی لەو ناوچانە رەگ وریشەی خۆی ھەیە وخەڵکێک دەیەوێت نەمینێت، بەڵام ئەوەی دوێنێ پەلاماری بارەگای ئێمەی داوە وئەمڕۆ بۆ خەڵک روونبۆتەوە کە دەستی سیاسی لەپشت بووە، بۆیە نایانەوێت ئەمە دووبارە بێتەوە .
ئەوەشی خستەڕوو: تائێستا جگە لەبارەگاکانی پارتیی یەک بارەگای دیکە بەردێکیشی بەرنەکەوتووە، بەڵام ئەمە ھەمووی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە پارتیی پڕۆژەیەکی نەتەوەیی ھەیە ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە ولێی پاشگەز نابێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەرپرسێکی گۆران باسی لەوە کردووە، پارتیی دەیەوێت خۆپیشاندانەکان بەلارێدا ببات ونایەوێت نارەزایەتیەکان فراوان بکرێت، بەڵام ئەمە رەت دەکرێتەوە.
payamner-
