فلیپین دەخوازێ لە خوێندنی باڵاوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکەن

فلیپین دەخوازێ لە خوێندنی باڵاوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکەن



بەئامانجی دروستکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، "ئێلمەر کاتۆ" سەرۆکی نێردەی فلفین لە باڵێۆزخانەی فلفین لە بەغداد سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد.



لەو دیدارەدا، کە ئەمڕۆ بەئامادەبونی د.ئامانج سەعید ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و، د.جوان جەلال شەریف بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەیبون گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندیی نێوانیان کرا.



لەو چوارچێوەیەداو، لەسەرەتای دیدارەکەدا ئێلمەر کاتۆ کورتەیەکی لەبارەی مێژوی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراق خستەڕو، کە زیاتر لە ٤١ساڵە بەردی بناغەی دانراوە، وتیشی لە ساڵی پارەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەستپێکردوە، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەوەی کە زیاتر لە ٣ھەزار فلپینی لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن، ھەروەھا باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتی فلیپین کرد لەناوچەکە کە تا ئێستا پەیوەندییەکان لە بواری خوێندنی باڵاو پەروەردە وەک پێویست نیە، بۆیە ھیوای خواست لە ڕێگەی ئەم دیدارەوە بتوانن پەیوەندی لە بواری خوێندنی باڵا لە نێوان زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و زانکۆکانی فلیپین دروست بکەن.



لە بەرامبەردا د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پشتیوانی تەواوی بۆ دروستکردنی ئەو پەیوەندییە دوپاتکردەوەو، ھیواشی خواست بەبەرنامەی ھاوبەش بۆ ڕەوانەکردنی خوێندکارو ھێنانی مامکۆستان و کردنەوەی خولی ڕاھێنان پەیوەندییەکانیان دەست پێ بکەن.
payamner-
Top