پەکەکە گەنجانی کەرکووک و بێگانە لە شنگال چەکدار دەکات

پەکەکە گەنجانی کەرکووک و بێگانە لە شنگال چەکدار دەکات
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گەنج و لاوانی شاری کەرکووک، عێراق و بێگانە چەکدار دەکات و سەنتەرێکی وەھمیی دەکاتەوە.

رۆژنامەی (قودسی عەرەبی) لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاندووە، کە پەکەکە لە ژێر ناوی ”لیژنەی رۆشنبیریی لە ناوچەی باکووری عێراق“ بنکەیەکی لە کەرکووک کردووەتەوە و بۆ راکێشانی سۆزی گەنجان بۆ بوون بە گەریلای پەکەکە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دەیان گەنجی کوردی کوردانی باشوور، کوردستانی رۆژئاوا و رۆژھەڵات ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە خولە رۆشنبیرییەکانی سەنتەرەکە نووسیوە و پەکەکە بە نیازە بیانباتە بنکەکانی خۆی لە چیای شنگال و خولی سەربازییان بۆ بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی ناویان بۆ مەشقی سەربازیی دەردەچێت، وەک چەکداری میلیشیای حەشدی شەعبی تۆمار دەکرێن و مووچەی مانگانە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق وەردەگرێت و ”تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ھەزار چەکداری پەکەکە وەک حەشدی شەعبی تۆمار کراون“.
payamner-
Top