پەکەکە گەنجانی کەرکووک و بێگانە لە شنگال چەکدار دەکات
رۆژنامەی (قودسی عەرەبی) لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاندووە، کە پەکەکە لە ژێر ناوی ”لیژنەی رۆشنبیریی لە ناوچەی باکووری عێراق“ بنکەیەکی لە کەرکووک کردووەتەوە و بۆ راکێشانی سۆزی گەنجان بۆ بوون بە گەریلای پەکەکە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دەیان گەنجی کوردی کوردانی باشوور، کوردستانی رۆژئاوا و رۆژھەڵات ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە خولە رۆشنبیرییەکانی سەنتەرەکە نووسیوە و پەکەکە بە نیازە بیانباتە بنکەکانی خۆی لە چیای شنگال و خولی سەربازییان بۆ بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی ناویان بۆ مەشقی سەربازیی دەردەچێت، وەک چەکداری میلیشیای حەشدی شەعبی تۆمار دەکرێن و مووچەی مانگانە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق وەردەگرێت و ”تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ھەزار چەکداری پەکەکە وەک حەشدی شەعبی تۆمار کراون“.
payamner-
