حكوومه‌تى عێراق قوتابییانى كه‌ركووك له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵ بێبه‌ش ده‌كات
عومه‌ر قادر، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك ڕاى گه‌یاند: "به‌هۆى دروستبوونى گومان له‌سه‌ر ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ساڵانى 2014- 2015 و 2015- 2016 له كه‌ركووك، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق، بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵى خوێندنى بۆ ڕه‌گه‌زى نێر بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانى كه‌ركووك داوه".
گوتیشى: "ئه‌و بڕیاره به ته‌نیا هه‌ر دوو قۆناغى ئاماده‌یى و ناوه‌ندى ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام بۆ قۆناغى سه‌ره‌تایى هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز ده‌توانن بۆ ئه‌مساڵ له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كان به‌شدار بن".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست كه‌وتوون، ڕێژه‌یه‌كى زۆرى قوتابى له ڕه‌گه‌زى نێر، كه زۆرینه‌یان فه‌رمانبه‌رى داموده‌زگا حكوومى و ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووكن، خۆیانیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵ له كه‌ركووك ئه‌نجام بده‌ن، كه ته‌نیا مه‌به‌ست له به‌شداریكردنیان گۆڕانكاری كردنه له پله وه‌زیفییه‌كانیان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه پێشمه‌رگه یاخود پۆلیسن و ده‌یانه‌وێت دواى ده‌رچوونیان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه گۆڕانكارى له پله سه‌ربازییه‌كانیاندا بكرێت و پله‌كانیان به‌پێى ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ى كه وه‌ری ده‌گرن بۆیان به‌رز بكرێته‌وه.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى له كه‌ركووك ڕاى گه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره‌ى حكوومه‌تى عێراق به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵ به‌شدارى بكه‌ن، بڕیارێكى سیاسییه و دژ به خه‌ڵكى كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت، له هه‌مان كاتیش‌دا كێشه و گرفت بۆ پڕۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده له كه‌ركووك دروست ده‌كات".
سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى له كه‌ركووك، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى حكوومه‌تى عێراق كۆنترۆڵكردنى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕێگری كردنه له دیارده‌ى قۆپیه‌كردن، ئه‌وا نه‌ك له كه‌ركووك، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ساڵانه له كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌و دیارده‌یه دووباره ده‌بێته‌وه، كه ده‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م بڕیاره یه‌كێتیى قوتابییانى كوردستان له كه‌ركووك خه‌مى بۆ بخوات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا بۆ ئه‌مساڵ هیچ قوتابییه‌ك له ڕه‌گه‌زى نێر ناتوانێت به‌شدار بێت، بۆ پێشكه‌شكردنى مامه‌ڵه بۆ به‌شداریكردن له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵ ڕۆژى 15/12/2016 دوایین ماوه‌شه".
باس‌نیوز
