به‌ڕێوەبه‌رى سایلۆى هه‌ولێر ده‌ستگیر کرا

 به‌ڕێوەبه‌رى سایلۆى هه‌ولێر ده‌ستگیر کرا
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، بەهۆی سکاڵایەک کە لەلایەن دەستەی نەزاهەی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش کراوە، دەستگیر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: “بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر چەند ڕۆژێکە دەستگیر کراوە و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی هەولێر کراوە”. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ، بەتۆمەتی دیارنەمانی بڕێکی زۆر لە دانەوێڵە (گەنم و جۆ) و هەروەها بابەتی پەیوەندیدار بە بەبازاڕکردن (تەسویق) دەستگیر کراوە.



هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر کە بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی قسەکردنی لەسەر ئەو دۆسیەیە پێ نەدراوە، ڕایگەیاند: “ئەو دۆسیەیە لەسەر سکاڵای دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستانە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەوانەوە هەیە”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنی و ئیداریی شاری هەولێر بە فەرمی، دەستگیرکردنی ئەو بەرێوەبەرەی لە شاری هەولێر ڕانەگەیاندووە.














باسنیوز
Top