پارتی: ئامادەیی تەواومان بۆ دەست پێ کردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان هەیە
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كات و ساتێكی گونجاودابووە و به ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی ده‌زانن.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە: “ئێمه له پارتی دیموكراتیی كوردستان، ناوەڕۆکی په‌یامه‌كه به باش و به‌رز ده‌نرخێنین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له ڕوانگەی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تییانه‌مان بۆ هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی به زه‌روری ده‌زانین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئه‌م قۆناغه بین و به‌رگه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان بگرین و پیلانی دژ و دوژمنه‌كانمان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه”.
لە کۆتاییشدا گوتەبێژی فەرمیی پارتی ڕای گەیاندووە: “پشتیوانیی پارتی بۆ په‌یامه‌كه‌ی بارزانی ده‌رده‌بڕین و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ دەست پێ کردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، تا له‌به‌ر ڕۆشنایی ناوەڕۆکی په‌یامه‌كه، میكانیزمی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رییه‌كان دیاری بكه‌ین”.
باسنيوز
