کۆمەڵی ئیسلامی: با پەیامەکەی بارزانی بکەینە دەروازەیەک بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان

 کۆمەڵی ئیسلامی: با پەیامەکەی بارزانی بکەینە دەروازەیەک بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و بە دەروازەیەک بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە قەڵەمی دا.



ئەمڕۆ دووشەممە 21\11\2016، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕای گەیاندووە: ”ئێمە وەکوو کۆمەڵی ئیسلامی، لەم هەلومەرجە ئاڵۆز و پڕ لە تەنگژە و قەیرانانەدا، پێمان باشە پەیامەکەی بارزانی بکەینە دەروازەیەک بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان“. ڕوونیشیان کردووەتەوە کە بە باشی دەزانن کۆبوونەوەکە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ بەدەمەچوونی ناڕەزایەتییەکانی فەرمانبەران و هاووڵاتییان و ڕزگاربوون لە قەیرانە سیاسی، یاسایی و داراییەکانی هەرێمی کوردستان بێت.



ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:



بسم الله الرحمن الرحیم



ئێمە وەكو كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، لەم هەلو مەرجە ئاڵۆزو پڕ لە تەنگەژەو قەیرانانە، پێمان باشە پەیامەكەی كاك مەسعود بارزانی بكەینە دەروازەیەك بۆ كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان، بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ بەدەمەوەچوونی ناڕەزایەتییەكانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان و ڕزگاربوون لەم قەیرانە سیاسی و یاسایی و داراییەی كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە، ئەگەر كۆبونەوەكان كرا، ئەوا ئێمە پێشنیارو قسەی خۆمان كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستانە، لە كۆبونەوەكاندا دەخەینەڕوو.

ئه‌نجومه‌نی سیاسیی/ كۆمه‌ڵی ئیســـلامیی كوردستان

21/11/2016
Top