نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و كوردستان
به‌پێی رۆیته‌رز، نرخی گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی برنت 49 سه‌نت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1.05 به‌رزبووه‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێك به 47.35 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساس، 44 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.98 به‌رزبووه‌وه‌و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی گه‌یشته 46.14 دۆلار.
بازرگانان ده‌ڵێن به‌هۆی پلانه‌كه‌ی ئۆپیكه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بازاڕی نه‌وت بوژاوه‌ته‌وه.
بڕیارە لە 30ی ئەم مانگەدا وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك لەشاری ڤییەنای نەمسا كۆببنەوە و گفتوگۆ بكەن لەبارەی رێكەوتن بۆ جێگیركردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
ئۆپیك ئێستا نزیكە لەگەیشتن بەیەكەم رێكەوتنی خۆی لەساڵی 2008ەوە بۆ سنورداركردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت‌و زۆربەی ئەندامانی ئەو رێكخراوە ئامادەكارییان كردووە بۆ فەراهەمكردنی نەرمونیانی بۆ ئێران سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنان.
یژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران 19 ی ئه‌م مانگه گەشبینی خۆی نیشاندا لەبارەی كۆبونەوەی داهاتووی رێكخراوی ئۆپیك‌و رایگه‌یاند، ئەگەر وڵاتانی ئۆپیك بگەنە ڕێكەوتن‌و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیكیش هاوكاربن نرخی نەوت دەگاتە 55 دۆلار.
ئێران بە سەرەكیترین بەربەستی گەیشتن بەرێكەوتنێكی لەوجۆرە دادەنرێت، چونكە تاران دەیەوێت بەدەربكرێت لە رێكەوتنەكە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی بگەیەنێتەوە ئاستی پێش سەپاندنی سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا بەسەریدا، پێش سزاكان لەساڵی 2011دا ئێران رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە، مانگی رابردووش ئەو وڵاتە رۆژانە 3.92 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە.
خەندان
