كاروخ زۆر لەئازاردا نەمایەوە چیرۆكی ئەو پێشمەرگەیەی لەباوەشی باوكیدا شەهیدبوو
كاروخ زۆر بەدەم ئازارەوە نەمایەوە، لەرێگەدا بەرەو نەخۆشخانە باوكی سەری لەباوەشی خۆیدا داناو دوای ماوەیەكی كەم، دڵی لەلێدان كەوتو كۆتایی بەچەندین ساڵ هاوڕێیەتییان هات.
نەقیب غەزالیو كاروخ، كەم كەس دەیزانی باوكو كوڕن، ئەوان زیاتر وەكو هاوڕێ دەردەكەوتنو هەردووكیان لەیەك سەنگەری بەرگریدا پێشمەرگە بوون، تا ئەوكاتەی تیرۆریستانی داعش نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر لەیەكتری كردن.
"زۆرم خۆشدەویست، بەوپێیەی بەردەوام لەگەڵ كاروخ پێكەوەبووین زۆر هۆگری بووم، چونكە لەماڵو لەدەوامیش پێكەوەبووین، شەهیدبوونی كوڕەكەم بەئازارە"، نەقیب غەزالی محەمەد وایوت.
xANDAN-
