ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 2000 خێزانی ئاواره‌ی سه‌ر چیای شه‌نگال
لەلایەكی دیكەوە، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ وه‌رزی زستان له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره ئێزیدیه‌كانی سه‌ر چیای شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی JEN ی ژاپۆنی له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 2000 خێزانی ئاواره‌ی سه‌ر چیای شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
لەگەڵ ئەوەیشدا كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له كه‌مپی دیبه‌گه به‌رده‌وامه له دابینكردنی په‌ناگه و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان و پێدانی دووژه‌مه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به‌خێزان و كه‌سی ئاواره‌ی تازه هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی داعش.
له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و هه‌ردوو رێكخراوی UNHCR و NRC بۆ وه‌رزی زستان سه‌تڵ و ئاو و پارسێلی پاككه‌ره‌وه‌و جلیكان و پێداویستی ئافره‌تان دابه‌شی 87 خێزان و 283 كه‌س. هه‌روه‌ها به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق خاولی به‌سه‌ر 22 خێزان و پارسێلی ته‌ندروستی به 11 خێزانی تر ده‌درێت. له هه‌ڵمه‌تێكی تردا له‌كه‌مپی دیبه‌گه2 به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی فریاكه‌وتنی ئیسلامی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 1640 خێزاندا دابه‌شكرا. له‌لایه‌كی دیكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ IRCS،WFP،UNHCR و كۆمپانیای دارین و فه‌رمو دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رمیان به‌سه‌ر 850 كه‌سی تازه ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه1_2 و ترانزێت و یاریگا دابه‌شكرد.
هەروەها به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك WFP)) له هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌مدا به‌شه‌خۆراكی مانگانی 11 به‌سه‌ر 2274 خێزانی ئاواره له شاره‌دێی ئه‌لقۆش 600 خێزان له شاره‌دێی كه‌ڵه‌كچی سوودمه‌ندبوون، كه هه‌ر پارسێلێكی خۆراك پێكهاتبوو له (خوێ، زه‌یت، پاقله، نۆك، ساوار).
له‌چه‌ند كه‌مپێكی نوێ‌دا پێشوازیی له ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی خازر له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای روانگه جلوبه‌رگ و قه‌مسه‌ڵه‌یان به‌سه‌ر 1200 كه‌سی ئاواره‌دا دابه‌شكرد. له‌لایه‌كی دیكه به هاوكاری له‌گه‌ڵ UNHCR پێداویستی زستانه‌ی وه‌ك سۆپا‌و پارسێلی خۆراك و پێداویستی منداڵان و ئاوی خواردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر 254 خێزاندا دابه‌شكرد. هاوكات له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی كه‌مپی خازردا، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی الرجا والسلام برنج و جلوبه‌رگ و جبسیان به‌سه‌ر 800 خێزانی ئاواره‌ی موسڵدا ده‌كات.
له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ناوچه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن و روو له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چه‌ند كه‌مپێكی نوێ‌دا پێشوازیی له ئاواره‌كان ده‌كات و رۆژانه دوو ژه‌م خواردنی گه‌رمیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه 1 و 2 ترانزێت چه‌ند هه‌ڵمه‌تێك به‌ڕێوه‌چوو تیایدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و UNHCR و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، حه‌سیرو پێداویستی په‌ناگه‌و دۆشه‌ك و به‌تانی و پارسێلی ته‌ندروستی به‌سه‌ر 536 خێزان و 146 كه‌سدا دابه‌شكرد. له‌لایه‌كی دیكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تازه ئاواره ده‌بن و له‌كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا نیشته‌جێ ده‌كرێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی unhcr،WFP،IRCS دووژهمهخواردنی گه‌رمیان به‌سه‌ر 850 كه‌سدا دابه‌شكرد.
HAWLER-
