لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان: گره‌نتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێنج ساڵ مۆڵه‌ت ده‌كه‌ین
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه، لیژنه‌كه‌یان گره‌نتى پاراستنى مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كات، كه مۆڵه‌ت به مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ وه‌رده‌گرن.
مه‌حاسن حه‌مدوون، ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" لیژنه‌ى دارایی تا ئێستا گفتوگۆى پرۆژه‌یاسای مۆڵه‌تى فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ بارودۆخى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست نه‌كردووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به‌و پرۆژه‌یاسایه ناده‌ن به مهرهجێك نه‌بێت، كه بڕگه‌یه‌ك هه‌بێت و به‌ڵێن بدرێت ئه‌و فه‌رمانبه‌ره مۆڵتپێدراوانه به‌بیانووى زۆرى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ره‌وه، له خزمه‌تكردن ده‌رنه‌كرێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه زۆرینه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى مۆڵه‌ته پێنج ساڵییه‌كه به مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه‌وه وه‌رده‌گرن، فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى : په‌روه‌رده، پیشه‌سازی و كانزاكان، بازرگانى، له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتهجێكردنن، هۆكاره‌كه‌ش كه‌مى مووچه‌كه‌یانه.
ئه‌و پهرلهمانتاراه به‌دوورى زانى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى : خوێندنى باڵا، نه‌وت، كاره‌با مۆڵه‌تى پێنج ساڵه وه‌ربگرن، چونكه ده‌رماڵه‌ى باشتریان هه‌یه.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌یاسای پێدانى مۆڵه‌تى پێنج ساڵ به مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه‌وه، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى بارودۆخى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ڕه‌وانه كرد.
BAS NEWS-
