بەرپرسێکی یەکێتی: ئەو گرووپەی لە هەڵەبجە دروست بوون خەڵکی دەڤەرەکەن
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو گرووپە چەکدارەی خۆیان خزاندووەتە دوو گوندی سەر بە شاری هەڵەبجە، گومان دەکرێت خەڵکی شارەکە بن و بیانەوێت لەوێوە ڕاگەیاندنی شەڕ بکەن.
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەڕ لە نێوان ئەو گرووپە چەکدارە و دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامە کە خۆیان خزاندووەتە دوو گوندی سنووری هەڵەبجەوە”. گوتیشی: "ئەو چەکدارانە خەڵکی سنوورەکەن پێشووتر چەکیان هەبووە، بۆیە هەر کەسێک ئەو چەکدارانە کە ناسنامەیان دیار نییە، بەڵام لەژێر ناوی داعشدا دەیانەوێت شەڕ ڕابگەیەنن، ئەوانەشیان کە بینراون ڕیشدار بوون".
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "لەو سنوورە داعش لاینگریان هەیە و پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە، چونکە سنووری هەڵەبجە داخراوە و ناتوانرێت لە شوێنێکی دیکەوە چەکدار بچێتە ناوەوە، هەر دەبێت لەو سنوورەوە بە چەکەوە هابێتنە ئەو شاخانەوە".
BAS NEWS-
