وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه وه‌ڵامی كه‌ناڵی (NRT) ده‌داته‌وه ده‌ڵێ" كه‌ناڵه‌كه سیناریۆیه‌كی تری ساخته‌ی درووست كردووه بۆ تاریككردنی به‌رچاوی خه‌ڵك".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی داوه‌ته‌وه و له‌به‌شێكیدا هاتووه"داتاکانی كه‌ناڵه‌كه کە گوایە داتای نهێنی وەزارەتمانە – ئێمە تەحه‌دای کەناڵی ناوبراو دەکەین کە وەزارەتمان هیچ داتای نهێنی و شاراوەی نییە سەربارەت بە بەرهەم هێنانی نەوت".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه "ژمارەکانی (كه‌ناڵه‌كه) بەو ( کۆ و کەم و جارانەی ) کردوویانە ناکاتە ( 36.000.000) ملیۆن بەرمیل بەڵکو (34.000.000) ملیۆن – بەڵام وا دیارە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بیەوێت (36.000.000) ملیۆن ساختە بکات لای گرنگ نەبێت کە هەندێ ئەلف و بێ ی حیسابی هەن دەبێت لەبەر چاوی بگرێت وەک ئەوە وابێت کە خەڵکی کوردستان ناتوانن ئەم راستیە بزانن . وا دیارە حاسیبەی ژمارە ساختەکانیان لە مامۆستایەکەیان وەرگرتبێت ".
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه داتاكان هی ساڵی (2015)یه و لە مانگی ( 4 ) بۆ مانگی (12) یە . هەروەها باسی لە بەکارهێنانی خۆماڵی دەکات، کەچی كه‌ناڵه‌كه بە بەرهەم هێنان هەژماری کردووە .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه" وەزارەتمان دووپاتی دەکاتەوە کە سەرجەم رێکارە یاسایی یە پێویستەکان دەگرێتە بەر بۆ دەست هێنانی مافەکانی ، کە کەناڵێکی تەلەفویۆنی ناهەقانە بەرامبەر کەرتی نەوت و گاز و خەڵکی کوردستان ئەنجامی دەدات،بۆ زانینی زیاتر لەسەر سەرجەم ووردەکارییەکانی سکاڵا یاسایی یەکەی وەزارەتمان و داوای قەرەبوو کردنەوەی بڕی یەک ملیار ە پێنج سەد ملیۆن دۆلار لە کەناڵه‌كه".
BAS NEWS -
