پەیەدە رێگری لە خوێندنی دوو هەزار قوتابی دەكات

پەیەدە رێگری لە خوێندنی دوو هەزار قوتابی دەكات
پەیەدە بە بیانووی پەیڕەونەکردنی ئایدۆلۆژیای تایبەتیان، خوێندنگەیەکیان لە قامیشلۆی سووریا داخست.


کارمەندێکی ئاسایش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات رایگەیاندووە کە چەکدارانی پەیەدە ماوەیەکە هەڕەشە لە ئیدارە و خاوەنی خوێندنگەی مەناحیل ئەلبیر دەکەن و دواتر هەڵیان کوتاوەتە سەر خوێندنگەکە و دەرگاکەیان بەسەر قوتابییەکاندا داخستووە.


ئەندامانی پەیەدە ئاماژەیان بەوە داوە کە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی راسپاردەکانیان، قوتابخانەكەیان داخستووە كە دوو هەزار قوتابی لەخۆ گرتووە.


پەیەدە لە ناوچەکەدا کتێبی تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن بڵاودەکاتەوە کە نزیکە لە ئایدۆلۆژیای رێکخراوەکەیانەوە و ئەو قوتابخانانەی وەكو پەیڕەو و پڕۆگرام جێبەجێی نەكەن، ڕێگە نادەن خوێندنیان تێدا بكرێت.

Top