پەیەدە رێگری لە خوێندنی دوو هەزار قوتابی دەكات
کارمەندێکی ئاسایش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات رایگەیاندووە کە چەکدارانی پەیەدە ماوەیەکە هەڕەشە لە ئیدارە و خاوەنی خوێندنگەی مەناحیل ئەلبیر دەکەن و دواتر هەڵیان کوتاوەتە سەر خوێندنگەکە و دەرگاکەیان بەسەر قوتابییەکاندا داخستووە.
ئەندامانی پەیەدە ئاماژەیان بەوە داوە کە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی راسپاردەکانیان، قوتابخانەكەیان داخستووە كە دوو هەزار قوتابی لەخۆ گرتووە.
پەیەدە لە ناوچەکەدا کتێبی تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن بڵاودەکاتەوە کە نزیکە لە ئایدۆلۆژیای رێکخراوەکەیانەوە و ئەو قوتابخانانەی وەكو پەیڕەو و پڕۆگرام جێبەجێی نەكەن، ڕێگە نادەن خوێندنیان تێدا بكرێت.
