پۆستێكى دیكه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌رده‌گیرێته‌وه
ئه‌كره‌م شه‌ریف، جێگرى به‌خشراوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ (20-11-2016) له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌مه‌وه ئاگاداركرامه‌وه كه دادگاى كارگێڕى سلێمانى بڕیاریداوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره 13 ى ڕۆژى (25-8-2016) ى تایبه‌ت به به‌خشینم له پۆسته‌كه‌م و دانانى كه‌سێكى دیكه له جێگه‌كه‌مدا".
گوتیشی: "هه‌ر پاش ده‌ركردنى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى تانه‌م له بڕیاره‌كه دا و نووسراوم ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌ن كرد به‌ڵام به نه‌رێنى وه‌ڵامیان دامه‌وه بۆیه له دادگاى كارگێڕى سكاڵام تۆماركرد و دادگاش ئه‌مڕۆ نایاسایی بوونى ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌لماند و هه‌ڵیوه‌شانده‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه بڕیاره‌كه‌ى دادگاى كارگێڕى بڕیارى كۆتایی نییه و لایه‌نى به‌رامبه‌ر ده‌توانێت له‌ماوه‌ى مانگێكدا له ئه‌نجومه‌نى شوورا تانه بدات له بڕیاره‌كه.
ڕۆژى (25-8-2016)ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له دانیشتنى ژماره 29 یه‌مى خۆیدا به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى كاتى ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونى 29 ئه‌ندام له كۆى 32 ئه‌ندامـ، به ده‌نگى 22 ئه‌ندام بڕیاریدا به به‌خشینى ئه‌كره‌م شه‌ریف محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له پۆسته‌كه‌ى و دانانى وه‌كو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا.
هه‌مان ڕۆژ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به بڕیارى ژماره 14 بڕیاریدا به دانانى ئه‌نوه‌ر تاهیر سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى.
BAS NEWS -
