شه‌ڕەکەی هه‌ڵه‌بجه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه نەبووە.. به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه بووە
(فازڵ به‌شاره‌تی) به‌رپرسی لقی دوازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، "شه‌ڕی دوێنێ شه‌وی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه بوو. به‌پێی به‌دواداچوونی ئێمه بۆ شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ناوچه‌ی هاواری سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كردوومانه بۆمان ده‌ركه‌وتووه، شه‌ڕه‌كه له‌نێوان خۆیاندا بووه و خه‌ڵكێك چووه‌ته سه‌ر ئاوی سیروان بۆ ڕاوه‌ماسی و شتی له‌و بابه‌ته دواتر له‌گەڵ هێزێكی ئه‌منیدا شه‌ڕ و پێكدادان رووی داوه و كارمه‌ندێكی ئاسایش بریندار بووه، هیچ گوندنشینیش ته‌قه‌ی نه‌كردووه."
(بەشارەتی) گوتیشی "شه‌ڕه‌كه دووره له بابه‌تی هه‌بوونی چه‌كدارانی داعشە له‌و ناوچه‌یه، راسته پێش ماوه‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدار له‌لایه‌ن خه‌ڵكی باوه‌ڕپێكراوه‌وه بینراوه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر بینین بووه. ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به هه‌بوونی چه‌كدارانی داعشه‌وه نییه."
(فازل به‌شاره‌تی) ئه‌وه‌شی گوت، دوێنێ شەممە، هێزێكی ئه‌منی زۆر هێنراوه‌ته ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بە وردی ئه‌و گوندانه بپشکنن. راستی چونكه پێشتریش حاڵه‌تی وا هه‌بووه، شه‌ڕ رووی داوه له‌و ناوچه‌یه‌دا.. ئاوی سیروان كه‌م بووته‌وه.. له‌به‌ری رۆژهه‌ڵات پاسداری لێن و له‌وبه‌ریش هێزی ئه‌منیی هه‌رێم.
KDP-
