گواردیۆلا یاریزانێکی یۆڤانتسی کردۆتە ئامانج

گواردیۆلا یاریزانێکی یۆڤانتسی کردۆتە ئامانج
پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی , یاریزانێکی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی کردۆتە ئامانج بۆ پتەوکردنی ھێلی بەرگری تیپەکەی ...

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی , پیپ گواردیۆلا داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ یاریزان ئەلیکس ساندرۆ یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی یۆڤانتس مۆربکەن ..

لەھەواڵەکە ھاتووە , بۆندی یاریزان ساندرۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی پێدێت و مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ٢٥ ملیۆن یۆرۆیە , بەڵام بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس دەیانەوێت بۆندەکەی بۆ درێژبکەنەوە و مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ٤٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بەرزبکەنەوە ..

یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی بۆشاییەکی زۆری لە باڵی چەپی بەرگری و گواردیۆلا دەیەوێت بە گرێبەست کردن لەگەڵ ساندرۆ ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە ..
PAYAMNER -
Top