دەزگای بارزانی، خواردن و پەناگە و پێداویستیی بۆ 4218 خێزان دابین كرد

 	 دەزگای بارزانی، خواردن و پەناگە و پێداویستیی بۆ 4218 خێزان دابین كرد
لە درێژەی هاوكاریكردن و گەیاندنی كۆمەك بۆ ئەو ئاوارانەی روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی دیبەگە دوو ژەم خواردنی گەرم و پێداویستی و جلوبەرگ و ناوماڵ و خواردنی جۆراوجۆری بۆ 4213 خێزان دابین كرد كە تازە روویان لە كەمپەكە كردووە.

لەدرێژەی هاوكاریكردن و دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئەو ئاوارانەی كە بەهۆی شەڕەوە ناوچەكانیان بەجێ دەهێڵن و روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەند كەمپێكی نوێدا پێشوازیی لە ئاوارەكان دەكات و رۆژانە دوو ژەم خواردنی گەرمیان بەسەردا دابەش دەكەن، لەو میانەشدا لە كەمپەكانی دیبەگە چەند هەڵمەتێك بەڕێوە چوو و تیایدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و UNHCR و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، حەسیر و پێداویستیی پەناگە و دۆشەك و بەتانی و سێت مەتبەخیان بەسەر 2507 خێزاندا دابەش كرد.

لەلایەكی دیكەوە، بۆ ئەو كەسانەی كە تازە ئاوارە دەبن و لە كەمپەكانی دیبەگەدا نیشتەجێ دەكرێن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی NRCو كۆمپانیای عەبدولڕەزاق، سەتڵ و ئاو و پێداویستیی پاككەرەوە و خواردنی لەقوتوودراو و پێداویستیی ئافرەتان و پەنیریان بەسەر 1711 خێزاندا دابەش كرد.
PDK-
Top