داعش شێخێكى به‌ساڵاچووى ته‌سه‌وفى سه‌ربڕى
سلهيمان ئه‌بو حراز، به ته‌مه‌نترين شێخى رێبازى ته‌سه‌وف له ميسر هه‌ژمار ده‌كرا و داعش ڤيديۆى سه‌ربڕينى ئه‌و شێهه بهساڵاچووهى بڵاوكرده‌وه.
هاووڵاتيانى ناوچه‌كه رايانگه‌ياندووه، شێخ سه‌لمان ته‌مه‌نى نزيكه‌ى 100 ساڵ بووه و دواى رفاندنى له ماڵه‌كه‌ى خۆى له ناوچه‌ى عهريشى سينا، به‌ره‌و شوێنێكى ناديار رفێندراوه و سه‌ره‌نجام داعش هه‌واڵ و ڤيديۆى سهربڕينهكهى بڵاوكرده‌وه.
كه‌ناڵه‌كانى سه‌ر به داعش بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه پۆليسى داعش له ويلايه‌تى سينا دوو كاهينيان سه‌ربڕيوه.
ئه‌و شێخه به يه‌كێك له ديارترين ره‌مزه ئاينييه‌كانى باكوورى سينا هه‌ژمار ده‌كرا و له‌ناو هۆزه كۆچهرييهكاندا پێگه‌يه‌كى رووحى باڵاى هه‌بووه.
K24-
