یەکەم قۆناخی هەڵبژاردنی بەربژێری پارتی کۆمارییەکانی فەرەنسا دەستی پێکرد
ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا هیچکام لە بەربژێران لە سەداپەنجای دەگەکان نەهێنێتەوە، ٢٧ی ئەم مانگە قۆناخی دووهەمی ئەم هەڵبژاردنانە بەڕێوە دەچێت.
نیکۆلای سارکووزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا و فرانسوا هۆلاندی سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە، دوو کەسن کە بەشداری رکابەرییەکان دەکەن.
چوارکەسی دیکەش بەشداری ئەم هەڵبژاردنانەن، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت هیچکامیان بتوانن لەگەڵ ئەم دوو کەسەی پێشوو رکابەری بکەن.
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا بە دوو قۆناخ و یەکەمیان لە ٢٣ی نیسانی ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت و قۆناخی دووەمیش دەکەوێتە ٧ی ئایار.
PAYAMNER -
