کاتی دانانی کامێرای چاودێریی ھاتوچۆ زیاد دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 20/11/2016، ھۆبەی چاودێریی کامێرای ھاتوچۆی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ھاتووە "ماوەیەکە تێبینی دەکرێت شەوانە لە شەقام و ڕێگەوبانەکان، پێشبڕکێ دەکرێت، بۆیە ھاتوچۆی ھەولێر و ھۆبەی کامێرای چاودێریی ھاتوچۆ، بڕیاری داوە بۆ ماوەیەکی نادیار لە سەرجەم ڕێگەوبانەکان کە تیژڕۆییان تێدا ھەیە، بە بەردەوامی کامێرای چاودێری دابنرێن، تەنانەت لە درەنگانی شەویشدا".
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، کە تیژڕۆیی نەکەن، بۆ ئەوەی تووشی سزادان نەبن و لە بەرامبەریشدا سەلامەت بن".
باسنیوز
